AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٨ ٠٩:٣٧

پەرلەمانتارێکی سەر بە نووری مالیکی ئاشکرای کرد:

یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ نایانەوێت پارە ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت

یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ نایانەوێت پارە ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرکردەیەک لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە حزبە کوردییەکان نایانەوێت پارە ڕادەستی حکوومەتی هەولێر بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ڕایگەیاندووە: پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵدەدات دەستبەسەر ئەو بوودجەیەدا بگرێت کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.

جەعفەر هەروەک دەڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەموو بودجەیەکەدا هەوڵدەدات دەستبەسەر زۆرترین بڕە پارەی بودجەی فیدراڵییدا بگرێت‌و بەئارەزوی خۆشی نەوت هەناردەبکات، بێئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بۆ حکومەتی ناوەند بگێڕێتەوە".

ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگه‌یاندووە: "زۆرینەی هێزە کوردییەکان، وەک یەکێتیی نیشتیمانیی‌و بزوتنەوەی گۆڕان‌و نەوەی نوێ داوای بەدیهێنانی دادپەروەرییان کردوەو نایانەوێت پارە ڕادەستی حکومەتی هەرێم بکرێت‌و دواجار لەپێدانی مافەکانیان ستەمیان لێبکرێت".

News ID 46122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha